عێڕاق

هۆشداری لە پەکخستنی هەڵبژاردن دەدرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ولەکاتێکدا کە ڕەوتەکەی بایکۆتی هەڵبژاردنی کردووە ڕێبەری ڕەوتی سەدر جارێکی تر دەرکەوتەوەو جم و جۆڵەكانی  دەستپێدەکات وبە پێی وتەی چاودێران سەدرهەوڵی پەکخستنی هەڵبژاردن دەدات.

فەرید ئەسەسەرد، بەرپرسی پێشووی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی یەکێتی، لەو بارەیەوە رایگەیاند،لایەنەکان هەمیشە باسی ڕوودانی ڕووداوێک دەکەن کە ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردن، ڕوون نییە مەبەستیان سەدرە یاخود هێرشکردنە سەر هێزە شیعەکان

ڕێبەری ڕەوتی سەدر بەجم و جۆڵە نائاسایی و شۆکهێنەرەکانی بەناوبانگە، بە شڵۆقێنەری دۆخی سیاسی و جەماوەری عێراق ناسراوە، هەرچەندە گۆڕەپانی سیاسی بایکۆت کردووە بەڵام هەمیشە بەدوای دەرفەتەوەیە بۆ گەڕانەوە.

ڕۆژی 11 ی مانگی 11 ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت ، ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن پرۆسەکە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، بەڵام جوڵەکانی سەدریش بۆ لایەنە عێراقییەکان مایەی ترس و گومانن.

 
2025-10-04
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.