سودانی لەبارەی هەڵبژاردنەوە پەیامێکی راگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، هەڵبژاردن لە کاتی دەستووری خۆیدا دەکرێت.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "پێشبینی دەکەین زۆرترین کورسی بەدەستبهێنین ئەوەش بۆ متمانەی خەڵک دەگەڕێتەوە لەڕێگەی پێشکێشکردنی خزمەتگوازییەکان."
سوودانی وتیشی: "هاوپەیمانییەتەکەمان جێگەی خۆی لەنێو خەڵکدا کردووەتەوە، بۆیە چاوم لەوەیە حکومەتی داهاتوو پێکبهێنم تاوەکو بتوانم درێژە بە بەرنامە ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بدەم".
سەرۆکوەزیرانی عێراق رەتیکردەوە، هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا نەکرێت و وتی: "هەڵبژاردن لە کاتی دەستووری خۆیدا دەکرێت".
بڕیارە مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، سوودانی کە لە هەڵبژاردنی رابردوودا بە لیستی فوراتەین بەشداری کرد و دوو کورسی بەدەستهێنا، بۆ ئەم هەڵبژاردنە هاوپەیمانییەکی بەناوی (بنیاتنان و گەشەپێدان) پێکهێناوە.
|