عێڕاق

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی بەپەلەی دەرکرد

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەنگی دا بە پەسەندکردنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان کە بریتین لە پۆلی شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵی خوێندن.

سێشەممە 30ی ئەیلول ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، "ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی دا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی سێیەم بۆ پۆلە کۆتاکان: شەشەمی سەرەتایی، سێیەمی ناوەندی و شەشەمی ئامادەیی، بۆ ئەمساڵی خوێندن".

 
2025-09-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.