عێڕاق

وتارێکی توند مەترسی گەورە بۆ سەر عێراق دروست دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

سەركردەی عەسائیبی ئەهلی حەق، كە یەكێكە لە باڵەكانی حەشدی شەعبی و ئەمریكا لە لیستی تیروردا دایناون، ستایشی ڕۆڵی حەسەن نەسڕوڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنانی كرد، ئەوەش دوای وتارەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هات کە هەڕەشەی لە گروپە چەکدارەکانی عێراق کرد

قەیس خەزعەلی، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە كەناڵی عەهد بڵاویكردووەتەوە، كە خودی خۆی خاوەندارێتی دەكات، ڕایگەیاندووە، حەسەن نەسڕوڵا پاڵپشتی لە عێراقییەكان كرد، كاتێك ئەمریكا وڵاتەكەیانی داگیركرد و ڕاستەوخۆ دەستی هەبوو لە ڕزگاركردنی عێراق لەم داگیركارییە لە كۆتایی ساڵی 2011 و بەهەمان شێوە لە ساڵی 2014 پیاوانی نەسڕوڵا ڕۆڵێكی گەورەیان هەبوو  بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراقدا.

دووپاتیشیكردەوە، "ئێمە لەسەر پەیمانەكەی حەسەن نەسڕوڵاین".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وتارێکدا هۆشداری دا لەوەی ئەگەر بێتو گرووپە چەکدارەکانی عێراق هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل ئەوا سەرکردەکانی ئەوانیش لەناو دەبین.

 
2025-09-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.