عێڕاق

مامەڵەی کاش لە دامەزراوەکانی دەوڵەت كۆتایی پێ دێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەری چاودێری دامەزراوە داراییە نانابانکەکان لە بانکی ناوەندی  رایگەیاند، عێراق بە تەواوی مامەڵەی کاش لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکانی دیکە لە مانگی  تەمووزی ساڵی داهاتو كۆتایی پێ دەهێنێت ومامەڵەی کاش لە فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە تەواوی نەماوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2025 ی زایینی، د. زرغام موسا، بەڕێوەبەری چاودێری دامەزراوە داراییە نانابانکەکان لە بانکی ناوەندی، بە ڕۆژنامەی "سەباح"ی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندی لە چوارچێوەی یاساکان و کۆنترۆڵەکاندا و بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران و پسپۆڕانی وەزارەتەکانی دیکە، پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنیدا بەدەستهێناوە".

دەشڵیت "مامەڵەی کاش لە فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ بە تەواوی نەماوە". تەواوی مامەڵەی کاش لە دامەزراوەکانی دەوڵەت كۆتایی پێ دێت.

بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دەکات کە مانگی (تەمموز/7)ی ساڵی داهاتو، کۆتا وادە دەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە پارەدانی کاش لە هەمو دامەزراوە حکومییەکان و دامەزراوەکانی دیکەی وڵاتەكەی.

لای خۆیەوە خالید جابری، سەرۆکی "دامەزراوەی بنەماکان بۆ گەشەپێدانی ئابوری و گەشەپێدانی بەردەوام" وتی، "بەردەوامبون لە چاکسازییەکانی هەردو سیاسەتی دارایی و نەقدی و هێڵەکانی چاکسازی بانکی هەیە، جگە لە چاکسازی گومرگی و مامەڵەکانی باج و مامەڵەکانیان".

 
2025-09-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.