کۆمسیۆنی عێراق دابەشکردنی زەوی و دامەزراندی لەکاتی بانگەشەدا قەدەغەکرد
نها نیوز - هەواڵەکان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دابەشکردنی زەوی، دامەزراندن و پێدانی سوپاسنامە بە فەرمانبەران لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغەدەكات، ئەوەش دوای ئەوە دێت رێکارەکانی ئەو پرۆسەی بۆ بانگەشە هەموارکردووەتەوە.
بەپێی بڕیارێکی كۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنداو لەچوارچێوەی قەدەغەكردنی قۆستنەوەی پۆست و دەسەڵاتی حكومی بۆ بەرژەوەندیی كاندیدانی هەڵبژاردن، چەند كارێك قەدەغە دەكرێن كە بریتین لە دابەشكردنی زەوی، دەركردنی فەرمانی دامەزراندن، پێدانی سوپاسنامە بە فەرمانبەران و هەروەها بەكارهێنانی سامانی مرۆیی و دارایی گشتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
ئەوەش هاتووە، ئەو کارانە بۆ كاندیدانی هەڵبژاردنیش قەدەغەیە كە لەكاتی بانگەشەدا زمانی یەكترخستن و زمانی تائیفی و رەگەزپەرستی بەكاربهێنن.
جێی ئاماژەیە، هەموارەكەی كۆمسیۆن، رۆژی 18ی ئەیلولی 2025 لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە پەسەندكراوە و پێشتر ئەو هەموارە لەلایەن چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراقەوە پێشنیار كراوە.
|