ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەرز دەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە کە ئەگەر هەیە ئیسرائیل لە تۆڵەی ئازاردانی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ هێرش بکاتە سەر عێراق.
شەممە 20ی ئەیلول میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە بڵاویانکردووەتەوە کە گرووپه چه‌كداره‌كان كه ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسییان ڕفاندبوو و له شوێنێكی نادیار و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ هێشتبوویانه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌فتاری نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان داوه، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌بێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە فەرمی چوار گرووپی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی، کە بە هاوکاریکردنی ئێران تۆمەتبار کراون، خستە لیستی "ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانی" (FTO)، ئەمەش وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە. کە پێکهاتوون لە: کەتائیبی سەیدشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتائبی ئیمام عەلی.
شاره‌زایان و چاودێرانی عێراقی پێیان وایه، ئه‌مه‌ریكا به‌م هه‌نگاوه نوێیه‌ی به‌رانبه‌ر به‌و چوار گرووپه میلیشیایه، ڕێگه بۆ ئیسرائیل خۆش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر پاساوی تسۆركۆڤ هێرشیان بكاته سه‌ر و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نێت.
|