نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاویان له عێراقێكه كه دوور بێت له داهاتی نه‌وت له ده‌یه‌كانی داهاتوودا، بەوەیش عێراق ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ 20%ی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا له‌میانی مه‌راسیمی ده‌ستپێكردنی كۆنفڕانسی دیدگای وڵاتەکەی، وتی "عێراق ده‌یه‌وێت ببێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ 20%ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگای پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانه‌وه".
سودانی وتیشی "ئێمه چاومان له عێراقێكه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر دوور بێت له داهاتی نه‌وت له ده‌یه‌كانی داهاتوودا، هه‌روه‌ها بۆ ئابوورییه‌كی هه‌مه‌چه‌شن و سه‌قامگیر له‌گه‌ڵ كشتوكاڵی به‌رده‌وام و پیشه‌سازییه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پێشه‌نگ بین و عێراق ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ 20%ی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئه‌وروپا له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێكخراوی FAO و ڕێگای گه‌شه‌پێدانه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پڕۆژه‌ی ڕێگای گه‌شه‌پێدان "یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار هه‌لیكار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری و كارگێڕی بۆ گه‌نجه‌كانمان دابینده‌كات".
بەوتەی سەرۆک وەزیران بێت، عێراق ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه سه‌وزه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه به‌ڕێژه‌ی 70% خۆبژێوی خۆراك و ئاو و وزه به‌ده‌ستبهێنێت.
"ئه‌م دیدگایه هاوبه‌شی هه‌مووانه، ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی، كه‌رتی تایبه‌ت، زانكۆكان، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، گه‌نجان، په‌یامێكیشه بۆ جیهان كه عێراق بڕیاری داوه هه‌ستێته‌وه و ڕۆڵی مێژویی خۆی وه‌ك هێزێكی به‌رهه‌مدار و كاریگه‌ر به‌ده‌ستبهێنێته‌وه كه به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی ده‌بات". محەمەد شیاع سودانی وا دەڵێ