ترەمپ هەنگاوێکی گرنگی نا
نها نیوز – هەواڵەکان
شارەزایەکی بواری سەربازی و ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە لە بارەی سزادانی گرووپەکانی شیعە لە عێراق رایگەیاند، تائێستا فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر گروپەکانی عێراق تەنها هەڕەشەکردن بووە، بەڵام لەمەودوا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ژمارەیەک گروپی شیعەی عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە، جەبار یاوەر، شارەزای بواری سەربازی لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، بڕیارەکەی ئەمەریکا دەستکراوەی دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گروپانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، لەچوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژموونی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژمارەیەک گروپی عێراقی خستە نێو لیستی تیرۆرەوە.
جەبار یاوەردەشڵێت "تائێستا فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر گروپەکانی عێراق تەنها هەڕەشەکردن بووە، بەڵام لەمەودوا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات و دەستی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنەسەریان کراوە دەبێت.
ئەو گروپانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە ناویان هێنراوە و خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، بریتین لە گروپەکانی: (نوجەبا، کەتیبەکانی ئیمام عەلی، کەتیبەکانی سەید شوهەدا و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا).
ئەم سزا نوێیە ی ئەمریکا، هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی، ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە عێراق "ناوەندێکی دیاری چالاکیەکانی ئێرانە" و هەروەها بەغداد قوڵایی ستراتیژییە بۆ حزبوڵڵای لوبنان، بۆیە لە ڕاپۆرتێکدا کە بڵاو کراوەتەوە دەزگای هەواڵگری عێراق پێشبینی ئەوەی کردووە کە تەلئەڤیڤ تاوتوێی کردنەوەی بەرەیەکی شەڕی نوێ لە ناوچەکەدا دەکات و عێراقیش یەکێکە لە دیارترین بژاردەکان و ئەگەرێکی گەورە هەیە عێراق ببێتە ئامانجێکی گەورە لە هەر ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی هەرێمی دا.
|