پەیامێکی هۆشداریی درایە عێراق
نهانیوز-هەواڵەکان
پەیامێکی هۆشداریی درایە عێراق وداوای لێدەکرێت، حەماس و گروپی ئەنساروڵای حوسی یەمەن داڵدە نەدات.
رۆژنامەی (المدی) ئاشكرایدەكات، پەیامێکی هۆشداریی ئەمریکا گەیشتووەتە عێراق و داوای لێکراوە خۆی بەدوور بگرێت لە هێرشی ئیسرائیل، کە نوسینگەکانی حەماس و گروپی حوسییەکان لە بەغداد دەکاتە ئامانج، لەگەڵ گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان.
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەدەکات " ئەو پەیامە مەترسیدارە کە لە لایەن "جۆشواهاریس" هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد، گەیشتووەتە سەرکردە سیاسیەكان، هۆشداری دەدات لە هێرشێکی نزیکی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق ، كە داوای لایەنەکان کردوە حەماس و گروپی ئەنساروڵای حوسی یەمەن دادڵدە نەدات."
پەیامەكەش گەیشتووەتە زۆربەی سیاسەتمەداران و سەرکردەکان چوارچێوەی هەماهەنگی. هاوكات عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیاش لە بەغداد، هەمان پەیامی گەیاندوەو چەند کاتژمێرێک پێش رۆشتنی بۆ قەتەر لەگەڵ سودانی کۆبووەتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، پەیامە هۆشدارییەكە ئاماژە بە رێگریکردن لە کۆبونەوەکانی حەماس یان حوسییەکان دەكات لە عێراق، کە دەکرێت بیانویەك بێت بۆ هێرشێکی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل.
|