وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر: ڕەنگە کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران دەستنیشان بکرێت چاوەروان نەکراو بێت
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر لە بارەی دواخستنی هەڵبژاردن ئاشكرایدەکات، پێشبینییەکانی دواخستنی هەڵبژاردن گرێدراون بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و تەنانەت هەندێک گروپی موقاوەمە لەناو عێراق، بەڵام هیچ شتێکی فەرمی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە.دەشڵێت " ڕەنگە کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشان بکرێت موفاجەئە بێ".
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، بە میدیای پەنجەرەی ڕاگەیاند، لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوداو هیچ ئاماژەیەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە گۆڕێ نییە، جەختیش دەکاتەوە ڕەنگە کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشان بکرێت موفاجەئە بێت.
ڕاشیگەیاند، پێشبینییەکانی دواخستنی هەڵبژاردن گرێدراون بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و تەنانەت هەندێک گروپی موقاوەمە لەناو عێراق، بەڵام هیچ شتێکی فەرمی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕەنگە کەسێک بۆ سەرۆکوەزیران دەستنیشان بکرێت "موفاجەئە" چاوەڕوان نەکراو بێت، چونکە پرۆسەی سیاسی پڕیەتی لە موفاجەئە، وەکچۆن عادل عەبدولمەهدی و کازمی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکران و تەنانەت بەشداری هەڵبژاردنیشیان نەکردبوو.
محەمەد شیاع سودانی، نوری مالکی، عەدنان زورفی و قاسم ئەعرەجی ئەو ناوانەن کە لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندندا ناویان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەهێنرێت، بەڵام وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ئەمە ڕەتدەکاتەوە.
|