عێڕاق

ئێران دەروازەیەکی سنووری نوێ لەگەڵ عێراق دەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

عێراق بە فەرمی ڕەزامەندی دا لەسەر کردنەوەی دەروازەی سنووری "جەیلات" لە شارۆچکەی دەهلەران سەر بە پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران.

شەممە 13ی ئەیلول ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی بڵاویکردەوە کە  پاش چەندین ساڵ گفتوگۆ و داواکاری جەماوەری، دەروازەی سنووری جەیلات کە دەروازەیەکی نێودەوڵەتییە بە ڕەزامەندی نووسراوی پارێزگاری میسانی عێراق و بە پشتیوانی باڵیۆزانی هەردوو وڵات بەم زووانە بە فەرمی دەست بە کارەکانی دەکات.

لای خۆشییەوە پەرلەمانتارێکی ئیلام ڕایگەیاندووە کە ژێرخانی پێویست لە لایەنی ئێرانەوە تەواو کراوە، لەوانە ڕێگای گەیشتن و دامەزراوە گومرگییەکان و خاڵەکانی پاسەوانی سنوور. هاوکات، لایەنی عێراقی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ئەم پرسە بخاتە ناو کارنامەی حکومەتی بەغداوە بۆ ئامادەکاری جێبەجێکردنی.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە  بە کردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە، ژمارەی دەروازە سنوورییە چالاکەکانی نێوان هەردوو وڵات دەگاتە حەوت دەروازە، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ خێراکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە و پەرەپێدانی گواستنەوەی هەرێمی و ئاسانکردنی گەشتی هاووڵاتیانی هەردوو وڵات.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.