عێڕاق

تەرمی هاوڵاتییەکی ئیتاڵی لە بەغدا دۆزرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

تەرمی هاوڵاتییەکی خاوەن ڕەگەزنامەی ئیتاڵی لەناو یەکێک لە هۆتێلەکانی بەغدای پایتەخت لە بارودۆخێکی نادیاردا دۆزرایەوە.

شەممە 13ی ئەیلول سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا عێراقییەکانی ڕایگەیاند، "هێزێکی ئەمنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی کەسێکیان بە ناوی (ح.ئـ)، کە ڕەگەزنامەی ئیتاڵی هەیە، لەناو هۆتێلی بەیتی ئیتاڵی لە ناوچەی عەرەساتی ناوەڕاستی بەغدا دۆزیوەتەوە."

سەرچاوەکە وتیشی: "هێزەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی بارودۆخی ڕووداوەکە و هۆکارەکانی مردنەکە."

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.