عێڕاق

بەغدا لەبارەی هەناردەی نەوتەوە بریارێکی گرنگی دا

نهانیوز-هەواڵەکان

کۆمپانیاى بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە سۆمۆ ئاشکرای کرد، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ شانشینی عومان واژۆکراوە ،عێراق رێڕەوی هەناردەکردنی نەوت دەگۆڕێت و بۆریی نەوتی عێراق بۆ عومان دروست دەکرێت.

عەلى نزار، بەڕێوەبەرى کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند، یاداشتێکى لێکتێگەیشتن لەگەڵ شانشینى عومان واژۆکراوە و تیایدا ئاماژە بە راکێشانى هێڵێکى بۆریى نەوت لە عێراقەوە بۆ عومان کراوە

وتیشی " واژۆکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتنى نێوان عێراق و عومان بۆ دۆسیەى نەوتى عێراق و بەرهەمە نەوتییەکان گرنگە، چونکە بە گەیشتنى نەوتى خاوى عێراق بە بەندەرەکانی عومان بەدوور دەبێت لەو کێشانەى کە ئێستا لە رێگەى بەندەرەکانی بەسڕەوە تووشى دەبێت و زۆرجار بەهۆى سروشتى ناوچەکەوە هەناردەکردن رادەگیرێت."

عێراق پێشتر جگە لە بەندەرەکانی بەسڕە لە رێگەی هێڵی بۆری بەناو خاکی تورکیا و سووریا و ئوردندا نەوتی هەناردەی دەرەوە دەکرد، بەڵام لە ئێستادا هەناردەی نەوت لەرێگەی ئەو وڵاتانەوە وەستاوە و تاکە دەروازەی هەناردەی نەوت تەنیا لە ئاوەکانی کەنداوی بەسڕەوەیە.

 
2025-09-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.