بڕیارێک لەسەر حکومەتەکەی سودانی درا
نها نیوز - هەواڵەکان
لێکۆڵەرێکی سیاسی نزیک لە سودانی ئاشکرایکرد، چوار وەزیری حكومەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەوانەی دەستەی دەستپاكی كراون و زیندانی دەکرێت و "بەمزوانە ناوەكانیان رادەگەیەنرێت".
نەبیل عەزاوی، لێكۆڵەری كاروباری سیاسی و نزیك لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی سودانی کردووە بۆ ئاسانکارییەكانی لەبارەی دۆسیەی كچە روسییە رفێنراوەكە لە عێراق".
وتیشی "عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسیداردایە و، دیپلۆماسیەتی بەرهەمهێنەری حکومەتیش بەشداربووە لە رێگیركردن لە هێرشی چاوەڕوانكراوەى ئیسرائیل بۆسەر عێراق".
عەزاوی لەبارەی وەزیرەکانیشەوە، ئاشکرایکرد "پرنسیپی پاداشت و سزا لەناو حکومەتی سودانیدا هەیە و، چوار وەزیر رەوانەی دەستەی دەستپاکی کراون و رەنگە رووبەڕووی سزای زیندانی ببنەوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا ناویان رادەگەیەنرێت".
|