سوودانی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکات و جەخت لە پێویستی هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر قەتەر دەکاتەوە.
محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە تەمیم بن حەمەد میری قەتەڕەوە کرد سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر دەوحە گفتوگۆیان کرد و لەسەر پێویستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی وڵاتانی عەرەب و ئیسلامی رێککەوتن.
سودانی ،سەرزەنشتی هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆسەر قەتەڕدەکات بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری ئەو وڵاتە و یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویبردووە و رایگەیاند، ئەو هێرشە پەسەرەندنێکی مەترسیدارە و هەوڵدانە بۆ فراوانکردنی ململانییەکانی ناوچەکە و هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایشی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی.
سودانی رایگەیاندووە، عێراق بە سیفەتی ئەوەی سەرۆکی لوتکەی عەرەبییە، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، بۆ گفتوگۆکردنی بەپەلە لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر قەتەڕ.
دوێنێ سێشەممە 9ی ئەیلول ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی بۆ سەر شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر ئەنجامدا بە ئامانجی كوشتنی ژمارەیەك لە سەركردەكانی بزوتنەوە حەماس لەو وڵاتە. بزوتنەوەكەش كوشتنی سەركردەكانی ڕەتدەكاتەوە و دەڵیت، "هەوڵەكەی ئیسرائیل شكستی هینا و سەركردەكانمان ڕزگاریان بوە".
|