عێڕاق

زەنگی مەترسی دواخستنی هەڵبژاردن لێدرا

نها نیوز – هەواڵەکان

رۆژنامەیەکی عێراقی، زەنگی مەترسی دواخستنی هەڵبژاردن لێدەدات و دەنوسێت "بە هۆی ئەگەری نوێبوونەوی  شەری  ئیسرائیل و ئێران هەست بە سستی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، لە نێوان سەرکردە شیعەکان دەکرێت و مەترسی دواخستنی هەڵبژاردن هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025 ڕۆژنامەی (المدی) لە راپۆرتێکدا، ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات و دەڵێت "چەند ئاماژەیەك گەیشتۆتە لایەنە سیاسیە شیعیەكان سەبارەت بە داكەوتنی هەڵبژاردنی ئەمساڵ، ئەمەش هۆكاری هۆشدارییەكانی ئەم دواییەی نوری مالكیە."

لە راپۆرتەكەی ڕۆژنامە عێراقییەكە هاتووە، هەست بە سستی گەرم و گوڕی سەركردە شیعیەكان كراوە سەبارەت بە جوڵەكانیان بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، ساردبوونەوەی سەركردە سیاسیە شیعیەكان پەیوەندی بەو زانیاریانەوەیە كە بۆیان دێت لەبارەی ڕوودانی ڕووداوێكی ”گەورە” لە ناوچەكە و پێشبینی دەكرێت لە ماوەی داهاتوو شەڕی ئیسرائیل و ئێران سەر هەڵبداتەوە.

 ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمرۆ نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا رایگەیاند، هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە، ناكرێت دوابخرێت و هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە.

ئەمرۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 2025/10/9 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكات.

 
2025-09-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.