هەوڵێکی مەترسیدار بۆ کودەتا بە سەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا ئاشکرا کرا
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، هەوڵێکی مەترسیدار بۆ کودەتا بە سەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا ئاشکرا دەکات، و دەڵێت "شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا".
نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل سەبارەت بە بەرێوەچوونی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا رایگەیاند، هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە، ناكرێت دوابخرێت و هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە.
لە بارەی دۆخی پرۆسەی سیاسی لە عێراق مالیکی ئاشکرای کرد، شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا.
وتیشی "رێگە بە گەڕانەوەی دیكتاتۆریەك، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی، گۆڕە بەكۆمەڵ و جەنگە بێماناكان نادەین".
مالیکی جەخت لەوە دەکاتەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە و دەبێت پشت بە دەستور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەرێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە،
راشیگەیاند، هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە كە ناكرێت دوابخرێت ؛ هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە.
|