سوودانی لێکۆڵینەوە لە بە قاچاخبردنی نەوت دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سودانی لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنی
نەوت، داواش دەکات، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، لیژنەکە راسپاردەکانی پێشکەشی ئەنجوومەنی
وەزیرانی عێراق بکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بەگوێرەی یاساکان.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە
راگەیەندراوێکدابڵاوی کردەوە، ئەو لیژنە باڵایەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی
عێراق، پێکیهێناوە، لە لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکهاتوون، بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە
دەکەن کە باس لە تێکەڵکردن و بەقاچاخبردنی نەوتی خاوی عێراقی و ئێرانی و بەرهەمە نەوتییەکان
دەکەن، لە بەندەرەکانی عێراق و ئاوە نێودەوڵەتییەکانەوە.
هەروەها سودانی داواشیکردووە، دوای تەواوبوونی
لێکۆڵینەوەکان، لیژنەکە راسپاردەکانی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکات بۆ
گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بەگوێرەی یاسا، بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی ئابووریی نیشتمانی
و پاراستنی سامانی گشتی.
|