عێڕاق

بڕیارە گرنگەکەی عێراق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

بەپێی وتەی ئەحمەد لوعێبی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق، زیاتر لە 8000 بەندکراو بە یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد کراون.

ئەحمەد لوعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند "زیاتر لە 68 هەزار سزادراو لە چاکسازییەکاندان کە بە تاوانی جیاواز، وەک تیرۆر، بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر راگیراون".
 
لوعێبی وتیشی "ژمارەی بەندکراوانی پەیوەست بە ماددەی هۆشبەر 'لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار کەسدایە کە بەسەر بەکارهێنەر و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا دابەشبوون".
 
وتەبێژەکەی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکراشیکرد "تاوەکو ئێستا هەشت هەزار و 665 زیندانی سوودیان لە یاسای لێبووردنی گشتی وەرگرتووە و ئازادکراون".
 
جێی ئاماژەیە، یاسای لێبووردنی گشتی لەگەڵ هەمواری یاسای باری کەسێتی و یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان بە یەک پاکێج لە رۆژی 21-1-2025 لە پەرلەمانی عێراق پەسندکران.
 
2025-09-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.