شاره‌زایەکی بواری ئابووری عێراقی: مەترسییەکی گەورە هەڕەشە لە عێراق دەکات ئەگر هەرێم و بغداد ڕێکنەکەون
نهانیوز-هەواڵەکان
شاره‌زایەکی بواری ئابووری عێراقی رایگه‌یاند بەشێک لە چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی كه له ئێستادا عێراق به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت بەڕێکەوتنی هەرێم و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەگەڕێتەوە.
شەممە 6ی ئەیلول نه‌بیل مه‌رسومی، شاره‌زای بواری ئابووری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) نووسیویه‌تی: "به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نێو رێكخراوی ئۆپیك، له مانگی ئابدا عێراق رۆژانه 3 ملیۆن و 458 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی له باشووره‌وه و له‌ڕێی ئاوییه‌وه هه‌نارده كردووه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌وپێیه‌ش عێراق له هه‌نارده‌كردنی 3.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه ئه‌وپه‌ڕی توانای هه‌نارده‌كردنیه‌تی نزیك ده‌بێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه كه "به‌له‌به‌رچاوگرتنی زیادبوونی چاوه‌ڕوانكراوی پشكی به‌رهه‌مهێنانی عێراق له چه‌ند مانگی داهاتوودا، پێویسته به خێرایی كێشه نه‌وتیه‌كانی نێوان ناوه‌ند و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌گه‌ڵ توركیا بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌نارده بكات كه ده‌گاته نیوملیۆن به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا".
نه‌بیل مه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه ئه‌وه‌ش یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ته‌نگژه داراییه‌ی كه له ئێستادا عێراق به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت.
|