هاڕەی نرخی نەوت، ئابووری عێراقی دارمان
نها نیوز – هەواڵەکان
ئەمڕۆ هەینی 5 ی ئەیلولی 2025، نرخی نەوت بۆ سێیەم جار لەسەریەک بەردەوامە لەدابەزین، شارەزایەکی ئابووری عێراق، هۆشداریی لە دابەزینی نرخی نەوت دەدات و دەڵێت "پێشتر وتبووم، دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمتر لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ ماوەی شەش مانگ؛ دەبێتە هۆی دواکەوتنی مووچە و ئەمەش روویدا.".
د.نەبیل مەرسوومی، شارەزای ئابووریی عێراق ڕایگەیاند، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی خواستی چین و زیادکردنی هەناردەی نەوت لەلایەن ئۆپیکەوە دەگەڕێتەوە، کە بڕیاری داوە لە مانگی داهاتووەوە 2.2 ملیۆن بەرمیل هەناردەی نەوت زیاد بکات.
دابەزینی نرخی نەوتی خاو بۆ کەمتر لە 74 دۆلار کاریگەری لەسەر بودجەی عێراق هەبووە و بەهۆیەوە کورتهێنانی بودجە زیادی کردووە.
بهگوێرهی بۆرسهی جیهانی وزه، نرخی نهوتی خاوی برێنت دابهزی و ههر بهرمیلێك به 66 دۆلار و 77 سهنت مامهڵهی پێوهكراوه.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لەم هەفتەیە، دەگەڕێتەوە بۆ نادڵنیایی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لەبارەی بڕیاردان لەسەر بڕی خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان.
|