ئەمریکا گورز لەدوای گورز لە عێراق دەدات و فێڵێکی گەورە ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، وەلید سامەڕائی كە عێراقییەو لە ئیمارات نیشتەجێیە نەوتی ئێران تێكەڵی نەوتی عێراق دەكات بە قاچاخ دەیفرۆشێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەهەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەكانیان بەردەوامە بۆ چڕكردنەوەی فشارەكان لەسەر بەقاچاخبردنی نەوتی ئێران و پلانەكانی خۆدزینەوە لە سزاكان لە ئەو وڵاتە.
گەنجینەکە وتوشیەتی "فەرمانگەی كۆنترۆڵی سەروەت و سامانی بیانی سەربە وەزارەتەكەمان، سزای بەسەر تۆڕێك لە كۆمپانیا و كەشتیدا سەپاند؛ كە بازرگانێكی عێراقی بەناوی (وەلید سامەڕائی) سەرۆكایەتیی دەكات، (سامەڕائی) لە ئیماراتی عەرەبی نیشتەجێیە".
وەزارەتەکەی ئەمریکا ئاشکراشی دەکات "ئەم تۆڕە لەژێر پەردەی عێراقدا نەوتی ئێرانیان بەقاچاخ فرۆشتووە، ئەمەش لەرێگەی تێكەڵكردنی نەوتی ئێران لەگەڵ نەوتی عێراق بەشێوەیەكی نهێنی و فرۆشتنی بەناوی نەوتی عێراقەوە بەمەبەستی خۆدزینەوە لە سزاكان".
راشیگەیاندووە "ئەم پلانە سەدان ملیۆن دۆلار داهاتی بۆ هەریەكە لە رژێمی ئێران و وەلدی سامەڕائی بەدەستهێناوە".
ئەوەش خراوەتە روو، عێراق ناتوانێت ببێت بە پەناگە بۆ "تیرۆریستان" و، لەرێگەی لێدان لە سەرچاوەی داهاتی نەوتەوە، "رژێمی ئێران وا لاواز دەكەین كە نەتوانێت هێرش بكاتەسەر ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی".
|