عێڕاق

ئەمریکا تۆپە ترسناکەکە دەخااتە گۆڕەپانی شیعەکانی عێراقەوە و "تەشکیلە"کەی دەشێوێنێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق ترس لای شیعە و مقۆمقۆ لای سونە لە گۆڕەپانی سیاسی ئەو وڵاتە دروست دەکات و زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز دەکات.

شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی پارتی بەمیدیای پەنجەرەی وت "لەسەر ئاستی سیاسی و شەقامی عێراقی ترس هەیە لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، چونکە پێکهاتەی شیعە لە حوکمڕانیدا سەرکەوتوو نەبوو، سونەی تەسفیە کرد و غەدریشی لە کورد کرد."

بەگوێرەی زانیارییەکان، ترسی هێزە شیعەکان لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق لەکاتێکدایە، هۆشداری لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەی شەڕ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل دەدرێت، بەتایبەت بەشێک لە هێزە شیعەکان وابەستەن بە ئێرانەوە و ڕێنمایی لەو وڵاتە وەردەگرن.

ئەو پەرلەمانتارە کە بە شوان کەلاریش ناسراوە دەڵێت "ئەمەریکا بەڕوونی ئەو پەیامەی گەیاندە هەموو لایەنەکان، ئەگەر یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕێنرێت، ئەوا گەمارۆ دەخرێتە سەر نەوت و ناردنی دۆلار بۆ عێراق".

بەوتەی ناوبراو "پەرلەمانتارە شیعەکان جل و بەرگی حەشدیان ئامادەکردبوو، تا ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمان لەبەری بکەن و یاسای حەشد تێپەڕێنن، بەڵام دواتر لە مەسەلەکە کشانەوە".

سەرباری ئەو ترسەی لای هێزە شیعەکان دروستبووە، کشانەوەی ئەمەریکا "مقۆ مقۆی" لەنێو عەرەبی سونەشدا دروستکردووە بەوەی لە ئەگەری ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکەدا، هێرش دەکرێتە سەر حەشد و دۆخی عێراق ئاڵۆز دەبێت و هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت.

جگە لەوەش ئەو کارتەی کە ئەگەری هەبوو شیعەکانی عێراق بەکاری بهێنن و کاردانەوەی ئەمەریکای لێبکەوێتەوە تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی بوو، بەڵام لەژێر گوشاری ئەمەریکادا شیعەکان دەستبەرداری بوون.
 
2025-09-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.