عێڕاق

ئەمریکا گورزێکی دیکە لە عێراق دەدات و سەدان هێزی شەرع رادەکێشێت بۆ بەغدا

نها نیوز - هەواڵەکان 

ئەندامی هاوپەیمانی ئەنبار هەنگاوێکی نوێی ئەمریکا لە دژی عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێت "سەدان سەربازی ئەحمەد شەرع لە ئەنبار و پارێزگاکانی دیکەی عێراق جێگیر کراون".

عەبدولەتیف ئەحمەد دلیمی، ئەندامی هاوپەیمانی ئەنبار بەمیدیای "ئەلمەعلوومە"ی وتووە "ئەمریکا بەدوای لەناوبردنی ئاسایشی عێراقە و هاوکاری ئەحمەد شەرع و گروپەکانی سەربە ئەو دەکات".

دلیمی راشیگەیاند "لە ئێستادا ئەمریکییەکان سەدان سەربازی جێگیریان لە سوریا ڕاکێشاوە بۆ ناوچە ڕۆژئاواییەکانی پارێزگای ئەنبار و دیکەی پارێزگاکانی عێراق".

بەوتەی ئەندامەکەی هاوپەیمانی ئەنبار "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا ڕێگا بۆ جێبەجێکردنی سیناریۆی نوێ لە عێراق بە ئامانجی لەناوبردنی ئاسایشی بەغدا دەکاتەوە".

2025-09-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.