عێڕاق

مالیکی زەنگی مەترسی هەرەسهێنانی دۆخی سیاسی لێدەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بارەی دۆخی سیاسی لە عێراق هۆشداری دەدات و دەڵێت "هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت پرۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنێت".

ئەمرۆ یەکشەممە 24ی ئابی 2025 ، نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە میانەی دیداری لەگەڵ کۆمەڵێک کەسوکاری شەهیدان و برینداران هۆشداری لە هەرەسهێنانی پڕۆسەی سیاسی دەدات، ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت.
 دەشڵێت" هەڵبژاردن پیاسه‌یه‌كی ناو پارك نییە، دواخستنی كاره‌ساتی به‌دواوه‌ ده‌بێت".

مالیکی  جەختی لەوەکردەوە، هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و به هیچ شێوەیەک گۆڕانكاری تیادا ناكرێت، وتیشی  "ئەگەر دوابخرێت، پڕۆسەی سیاسی هەرەس دەهێنت و  پەرلەمان و حکومەت رەوایەتیان نامێنێت. 

مالیکی،ئەوەشی ئاشکرا کرد، هیچ کەس ناتوانێت دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری هەڵبوەشێنێتەوە، چارەنوسی دەستەكە بەستراوەتەوە بە دەستورەوەو نەبوونی بە مانای ئاژاوەگێڕی دێت.رۆڵی دەستەكەشی بەرزنرخاند لە پشکنینی ناوی کاندیدە بەشدارەكان لە هەڵبژاردنەکاندا.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو،عێراق وڵاتی ئێمه‌یه‌، ڕێگه‌ش ناده‌ین هیچ كه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته‌ سه‌ری،له‌ سایه‌ی گه‌له‌كه‌یدا به‌هێز و خۆڕاگر ده‌مێنێته‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییانه‌ی هاتنه‌ ناو عێراقه‌وه‌ له‌ وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانه‌وه‌ هاتبون كه‌ ده‌یانویست وڵات و گه‌له‌كه‌ی له‌ناوببه‌ن".

پێشتر محەمەد عەنوز پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكدا پێشبینی کردبوو کە ئەگەری هەیە وادەی هەڵبژاردن چەند مانگێك دوابخرێت، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021دا روویدا، کاتێک وادەی هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیران بۆ 10ی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵە دواخرا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 11ـی تشرینی دووەمی وەکو رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکرد.

 
8کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.