عێڕاق

نها زانیاری ورد لە سەر دوورخستنەوەی راکان جبوری ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی لقی کەرکوکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بارەی دەنگۆی دوور خستنەوەی راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەوەکالەت لەکێبڕکێی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، تائێستا هیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە.

عەلی عەباس وتەبێژی لقی کەرکوکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،  لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ نها نیوز رایگەیاند، تائێستا هیچ نوسراوێکمان بەدەست نەگەیشتووە دەربارەی دوورخستنەوەی راکان جبوری، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەوەکالەت لەکێبڕکێی هەڵبژاردنەکان.

راشیگەیاند،چاوەڕێی کۆتاییهاتنی دەوامی فەڕمین بزانین ئاخۆ تاوەکو کۆتایی هاتنی دەوام نوسراوی دوورخستنەوەی راکان جبوریمان پێدەگات یاخود نا.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕاکان جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەوەکالەت و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی عەرەبی لە هەڵبژاردن دوور خستەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەوچوارچێوەیەشدا ئەو کاندیدانە دووردەخاتەوە ئەو مەرجانەیان تێدا نییە، کە کۆمسیۆن بۆ خۆکاندیدکردن دایناون.

 
2025-08-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.