نهانیوز-هەواڵەکان
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق زیاتر له 450 كاندیدی لە هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان دووردەخاتەوە.
سێشه‌ممه، 19ی ئابی 2025 حەسەن قەباس، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتی، ژماره‌ی كاندیده دوورخراوه‌كان له هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتووی په‌رله‌مان، گه‌یشتووه‌ته 470 كاندید.
حەسەن قەباس ڕوونیشی کردەوە، بەپێی یاسا، دوای ئەوەی کاندید یان لایەنەکە ئاگادار دەکرێتەوە لە بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یان، سێ ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت بە پارته‌كه‌ی بۆ گۆڕینی کاندیدی دوورخراوە و دانانی كه‌سێكی دیكه له شوێنی، هه‌روه‌ها کاندیدی دوورخراوه مافی ئەوەی هەیە لە بەردەم دەستەی دادوەری تانە لە بڕیارەکە بدات.
چوارشەممە، 13ی ئابی 2025 ڕائید حه‌مدان مالیكی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی پەرلەمانی عێراق گوتی، یاسای لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری تایبه‌ت به ڕیشه‌كێشكردنی به‌عس، كارا كراوه.
ڕائید حه‌مدان مالیكی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، بۆ یه‌كه‌م جاره یاسای ژماره‌ی 12ی ساڵی 2018ی هه‌مواكراوی تایبه‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی توێژێكی زۆری تاوانباران ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی یاسای لێخۆشبوو‌ن ده‌یانگرێته‌وه، كارا ده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ڕائید حه‌مدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م یاسایه، تا ئێستا 400 كاندیدی خولی داهاتووی په‌رله‌مان دوور خراونه‌ته‌وه.
هاوكات مه‌شعان جبووری، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی باسی له‌وه كردبوو، 253 كاندید به‌هۆی ئه‌ندامبوونیان له حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، له كاندیدبوون دوور خراونه‌ته‌وه و 16 كه‌سی دیكه كه كاندیدی دیارن و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی ناسراون، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیار له دۆسیه‌كانیان ده‌درێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11ی تشرینی دوەمی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.