نها نیوز – هەواڵەکان
سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، هەرەشەی تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی دەكات و دەڵێت " بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچینە ناو پەرلەمان".
هادی عامری، سەرۆکی رێکخراوی بەدرو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، لە نوسینێكدا لەسەكۆی "ئێکس"، رایگەیاند، پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوەو ئاڵنگارییەكی مێژوویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دوور لە هەر کاریگەرییەکی ناوخۆیی یان دەرەکی.
هادی عامری جەخت لەوەدەدەکاتەو، بە جل و بەرگی حەشدەوە دەچنە ناو پەرلەمان.
رۆژی سێشهممه، 25ی شوباتی 2025، ئهنجوومهنی وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند، پرۆژه یاسای نوێی دهستهی حهشدی شهعبی له لایهن ئهنجوومهنهكهوه پهسند كراوه و ڕهوانهی پهرلهمان كراوه بۆ ئهوهی دهنگی لهسهر بدرێت.
پرۆژە یاسای خزمەتی حەشدی شەعبی ناکۆکی قوڵی خستووەتە نێوان لایەنە عێراقییەکانەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا ئەمریکا بە فەرمی هۆشداری توندی داوە لە تێپەڕاندنی پرۆژەکە.
دەستەی حەشدی شەعبی، هاوشێوەی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی دیکەی عێراق ڕێکدەخرێتەوە،پڕۆژەكە لە 18 مادە پێكهاتووە لەیەكێك لەماددەكانی پرۆژەیاساكەدا هاتووە، پێویستە هێزەكانی سەر بەو دەستەیە ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە ئەنجام بدەن، كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە پێیان رادەسپێردرێت، هەروەها پێویستە هاوكاری لەگەڵ وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و دامەزراوەكانی دیكەش هەبێت.
لەماددەیەكی تردا هاتووە، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی پلەی وەزیر دەبێت، هاوكات ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی دەبێت، پێویستە دەسەڵاتی وەزیری بەرگری جێبەجێبكات لە جێبەجێكردنی یاسا سەربازییەكان لەسەر چەكدارەكانی دەستەكە.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساكە، نابێت كارمەندانی دەستەی حەشدی شەعبی سەر بە هیچ پارتێك یان رێكخراوێكی سیاسی بن؛ نابێت لە هیچ چالاكییەكی حیزبی و سیاسیدا بەشدار بن.
حەشدی شەعبی، کە هێزێکی چەکداریی سەر بە دەوڵەتی عێراقە و لە دەیان گرووپی جۆراوجۆر پێکدێت. ئەم هێزە لە ساڵی ٢٠١٤ و لە دوای فەتوایەکی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش دامەزراوەو لەساڵی 2016 دا بەیاسا بونە هێزی فەرمی عێراق و بودجەی ئەم هێزە ساڵانە بەبەردەوامی زیاد دەکات، بەڕادەیەک لەبودجەى 2023 دا (12%)ـى بودجەى هەموو عێراقیان بۆ دابینکراوە کە دەکاتە نزیکەى بودجەى هەموو هەرێمی کوردستان.