چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە وجەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە کردەوە، کە لە دانیشتنەکانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق سەریانهەڵدا.
بەگوێرەى راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی کۆمار، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو کێشانەیان تاوتوێ کردووە کە لە دانیشتنەکانی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی نوێنەران سەریان هەڵدا و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنیان بەگوێرەى شێوازی یاسایی کارپێکراو و گرنگیدان بە بەدواداچوون و گفتوگۆکردنی پڕۆژەیاسا جیاوازەکان کە پێشکەش بە ئەنجوومەنەکە کراون بەمەبەستی پەسەندکردنیان.
چوار سەرۆکایەتییەکە لە کۆبوونەوەکەدا تیشکیان خستەسەر ئەرکەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە جێبەجێکردنی یاساکانی هەڵبژاردن، بەشێوەیەک کە یاسا سەروەربێت و پارێزگاری لە دیموکراسی وڵات بکات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتی و ژمارەی ئەو زیندانییانەی کە بڕگەکانی یاساکە دەیانگرێتەوە کرا و جەختکرایەوە لەسەر پێویستی ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاساکە و چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی رێگرن لەبەردەم جێبەجێکردنیدا.
|