ئەمریکا هەنگاوێکی دیکەی حەشد ئیفلیج دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەک لە جوڵەی ئەمریکیەکان لە بەغدا ئاشکرایکردووە، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕەشه‌ى له هه‌موو لایه‌ك کردووە بۆ په‌سه‌ندنه‌كردنى یاسای حه‌شد، ئاماژە بەوەش دەکات هێزە شیعەکان دەتوانن یاساکە تێپەڕێنن بەڵام ترسیان هەیە لە واشنتۆن و وەستاون.
شوان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، بە پەنجەرەی وت "ئەمەریکا بۆ یاسای حەشد لەسەر هێڵە و پەیوەندی بە زۆربەی لایەنەکانەوە کردووە. هەروەها وەفدی ئەمەریکاش سەردانی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی کرد."
هاوکات سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جوڵەی ئەمەریکاییەکان لە بەغدا، بە هەمان میدیای ڕاگەیاندووە "وەفدی ئەمەریکا كه سەردانی بەرپرس و لایەنە عێراقییەکانی کردووە، لەبارەی تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای حەشد هۆشداریی ڕوونیان پێداون."
وتوشیەتی "هێزە شیعەکان دەتوانن پرۆژە یاساکە تێپەڕێنن، بەڵام خۆیان ئەمە ناکەن و هۆشداری ئەمەریکایان بەهەند وەرگرتووە، هەرچەندە بۆ موزایەدە لەسەر ئاستی شەقام بەجۆرێکی تر قسە دەکەن."
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراقیش کە کوردە و ناوی ئاشکرا نەکراوە دەڵێت "ئه‌گه‌رچی پرۆژه یاسایه‌ك له به‌رنامه‌ى كاریشدا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 50 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان واژۆیان كۆكرده‌وه به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى بۆ دانیشتنه‌كه، زیاد ده‌كرێت؛ په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانیش واژۆکانیان ئاماده‌یه و ده‌ترسین دانیشتن بكرێت و یه‌كسه‌ر ئه‌و داوایه پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ربۆیه له‌م ماوه‌یه‌ى ڕابردوودا نه‌چوینه دانیشتنه‌كانه‌وه و نه‌مانهێشتووه نیساب ته‌واو ببێت".
|