سودانی لهبارهی زیادكردنی داهاتی نانهوتی بڕیاریدا
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی داهاتە نانەوتییەكانی عێراق بە رێژەی 43% کەمیکرد، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی داهاتە ناوخۆییەکانی عێراق بریاری دا بەكەمكردنەوەی خەرجی و بەهەدەردان.
ئەمرۆ یەکشەممە17ی ئابی 2025محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی رێگانی زۆركردنی داهاتی نانەوتیی"و پاڵپشتیكردن و بەهێزكردنی سەرچاوە داراییەكانی دەوڵەت.
تەیف سامی وەزیری دارایی و، وەزیری بازرگانی و شارەوانی بەغدادو پارێزگاری بانكی ناوەندیی و ژمارەیەك لە راوێژكارو بەڕێوەبەرە گشتییەكان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.
لەم كۆبوونەوەیەدا سودانی رایگەیاند، پەرەپێدانی ئابوری دەبێت لەڕێگەی وەبەرهێنانی گونجاوی پارەوە بێت لەو شوێنانەی كە زۆرترین داهاتیان هەیە، ئەمە لەپاڵ دانانی پلان بۆ كەمكردنەوەی خەرجی و بەهەدەردان.
قسەكردن لەبارەی زیادكردنی داهاتە ناوخۆییەكان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە لەكاتێكدایە ئەم رۆژانە حكومەتی بەغدادو هەرێمی كوردستان لەسەر بڕی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم ناكۆكن و بەغداد مانگانە داوای (120 ملیار) دینار دەكات وەكو رێژەی 50%ی داهاتە فیدرڵییەكان.
بەگوێرەی داتا فەرمییەكان، نیوەی یەكەمی ئەمساڵ داهاتە نانەوتییەكانی عێراق بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی 43.6% دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
|