عێڕاق

ئەمریکا با کاردانەوەیەک لەبارەی ڕێککەوتنەکەی نێوان عێراق و ئێران جیهان شۆک دەکات

نها نیوز - هەواڵەکان

ڕێککەوتنێکی ئەمنیی نوێ لەنێوان عێراق و ئێران بۆ پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوانیان کە درێژییەکەی 1400 کیلۆمەترە، بووەتە هۆی تووڕەیی و نیگەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی و ئاشکرایکرد "پشتگیریی ڕێککەوتنێک ناکەین کە عێراق بکاتە بریکاری ئێران".

شارەزایان پێیان وایە کە ئەم هەنگاوەی عێراق پێچەوانەی ویستی ئەمریکایە کە کار بۆ سنووردارکردنی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا دەکات.

وائیل حازم، شارەزایەکی ئەمنیی بە میدیایەکی نزیک لەپارتی وت "ئەم ڕێککەوتنە قەبارەی ئێران گەورەتر دەکات.

بەپێی پێشبینی نابراو، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەڵوێستی توندی دەبێت و ڕەنگە عێراق ڕووبەڕووی سزای قورس ببێتەوە.

وائیل حازم ئەوەش دەڵێت "لە وەڵامی نیگەرانییەکاندا، حکومەتی عێراق هەوڵیداوە دۆخەکە هێور بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە نوێ نییە و لە ساڵی 2023وە، کاری لەسەر کراوە. بەجۆرێک بەوتەی ئەو راوێژکارە، لە سەردانەکەی ئەحمەدیاندا تەنها واژۆ لەسەر یاداشتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کراوە".

هەر لەوبارەیەوە، باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتن رایگەیاندووە  "عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە و ملکەچی سیاسەتی هیچ وڵاتێکی تر نابێت".

لایخۆشییەوە فازڵ ئەبو ڕەغیف، ڕاوێژکار لە دەستەی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی، بە میدیاکانی وتووە "عێراق وەک وڵاتێکی خاوەن سەروەری، مافی خۆیەتی پەیوەندیی باشی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەبێت، جا کوێت، ئوردن، سعودیە، یان ئێران بێت. 

وەک ئەبو رەغیف دەڵێت "دەبێت ڕێز لە پەیوەندییە مێژوویی و شارستانییە هاوبەشەکانی نێوان گەلانی عێراق و ئێران بگیرێت".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە چاودێری سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق یاداشتێکی لێکگەیشتنی ئەمنییان واژۆ کرد. 

هەروەها لە ڕێککەوتنەکەدا، هەردوولا کاردەکەن بۆ؛ تۆکمەکردنی زیاتری سنوورەکان، داخستنی هەشت بارەگای حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لە عێراق، هەروەها ئاڵوگۆڕکردنی کەسانی داواکراو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.