عێڕاق

راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق رەتی دەکاتەوە رێکەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێران کرابێت و رایگەیاند، ئەوەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی  ئەمنییە، نەک رێککەوتن و پێش شەڕی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی ئامادەکراوە.

راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامیەكدا ئاماژەی بەوەشداوە: دەیەوێت راستییەکان روونبکاتەوە بەوەی : عێراق كۆنوسێكی ئەمنیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، لە 19ی ئازاری 2023 واژۆکراوە، کە ناسراوە بە رێککەوتنی هاوبەشی تایبەت بە ئاسایشی سنورەکان و رێوشوێنەکانی  تایبەت بە نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران لە هەرێم.

راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، "ئەوەى هەیە لێگەیشتنێكی ئەمنییە تایبەت بە نەهێتشنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانە لە هەرێم".

راشیدەگەیەنێت: هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن باسیان لەوە كردووە گوایە لە سەردانەکەی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بۆ بەغداد، رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کراوە.

ئاماژە بەوەشدەكات: هەماهەنگی کراوە بۆ گۆڕینی ئەو كۆنوسە یان یاداشتی لێكگەیشتنە ئەمنییە، بۆ هەمان ناوەرۆك  بە ئاسایشی سنورەكان و هاوكاری ئەمنیی و ئەوەی پەیوەستە بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران بە هەر پێنج حزبەكەیەوە.

رۆژی 11ی ئابی 2025 قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەشیان لەگەڵ عەلی لاریجانی، ئەمنی هاوبەشیان ئیمزاکردوە بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی ئاسایش لە سنورەکانی  نێوان هەردوو وڵات.
2025-08-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.