بانکی عێراق متمانە لەدەست دەدات
نها نیوز - هەواڵەکان
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە 80٪ی پارەی عێراق لە دەرەوەی بانکەکاندان و لەماڵەکاندا هەڵدەگیرێن.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاند "پلانی چاکسازی بانکیی 2025، هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ پتەوکردنی متمانە بە سیستمی بانکیی عێراق و چارەسەرکردنی گرفتەکان.
وتیشی "بەهۆی لاوازیی متمانەی هاوڵاتییان بە سیستمی بانکیی، 80٪ی دراوی عێراق لە ماڵەکاندا هەڵگیراون".
عەلاق باسی لەوەشکردووە، ئامانجی ئەو پلانەی بۆ چاکسازی دایانڕشتووە نوێکردنەوەی بانکەکانە لەسەر بنەمای پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و ڕاکێشانی کۆمپانیا جیهانییەکان.
"تەنیا 10٪ی بانکەکان تێبینییان لەسەر پلانەکەی بانکی ناوەندی هەبووە". پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق وا دەڵێ
|