عێراق "سندوقی خانەنشینی" هەڵوەشاندەوە
نها نیوز - هەواڵەکان
حکومەتی عێراق پەیڕەوی سندووقی خانەنشینیی هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەوە بەواتای کۆتایی هاتن بە سندوقەکە نایەت بەڵکو "رێکخستنەوەیەکی کارگێڕییە".
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی پەیڕەوی سندوقی خانەنشینیی فەرمانبەرانی دەوڵەت، ژمارە (4)ی ساڵی 2008ی هەڵوەشاندەوە.
ئەو بڕیارە، کەلە دوایین ژمارەی رۆژنامەی وەقایعی عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، بە واتای نەمانی سندوقەکە نایەت، بەڵکو رێکخستنەوەیەکی کارگێڕییە بۆ یەکخستنی ئەرکەکانی لەناو پێکهاتەی نوێی دەستەی گشتیی خانەنشینی.
جێی ئاماژەشە، بەپێی بڕیاری ژمارە (551)ی ساڵی 2025 ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیی نیشانداوە لەسەر دەرکردنی پەیڕەوی ژمارە (8)ی ساڵی 2025 کە تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی پەیڕەوە کۆنەکەی ساڵی 2008.
|