عێڕاق

رێككەوتنی ئەمنیی بەغداد و تاران گورزێكی بەهێز لە ترەمپ دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوابەدوای گەیشتنی عەلی لاریجانی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران بۆ بەغداد و کۆبونەوەی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، بە ئامادەبوونی سوودانی،  لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەش لە نێوان عیراق و ئێران ئیمزاکرا و چاودێران ئەم لێکتێگەیشتنە بە گورزێکی قورس دژی هەولەکانی ترەمپ دادەنێن.

دوای ئەوەی عیراق و ئێران  لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەشیان ئیمزاکرد، رۆژنامەی (The Times of India) لە راپۆرتێكدا  بڵاوی کردەو، ئەو رێککەوتنە ئەمنی و ئابورییەی لە نێوان عێراق و ئێران لە بەغداد واژۆ کرا، بووەتە سەرچاوەی نیگەرانی بۆ ئیسرائیل و، گورزێكە حکومەتی عێراق ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای كردووە.

رۆژنامەکە رونیکردووەتەوە: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە کە بە ئامادەبونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق واژۆکراوە، خۆی  لە یەکخستنی هەوڵە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەژمارکردنی ئاسایشی عێراق بە بەشێک لە ئاسایشی ئێران دەبنێتەوە، ئەمەش لە روانگەی ئیسرائیلەوە تەحەدایەکی راستەوخۆیە بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئەگەری هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دژی تاران.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: ئیسرائیل لە دۆخی ئامادەباشی بەرزدا دەژی، لە ئەنجامی ئەم هەنگاوە، کە بە دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لە نێوان عێراق و ئێران دژی ئیسرائیل دەیبینێت،  پێی وایە بەغداد کە بە هاوپەیمانی ئەمریکا دادەنرا، ئێستا گواستراوەتەوە بۆ بەرەی ئێران.
رۆژنامەکە راشیدەگەیەنێت: لێکتێگەیشتنەکانی نێوان بەغدادو تاران باس لە ئەگەری تێكەڵبونی ئابوری دەكات لە ڕێگەی پرۆژەی هێڵی ئاسن، کە ئەوەش رەنگە پێشێلکردنی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بێت کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.le 

رۆژنامەكە  جەختیكردووە، ئەم هەنگاوە بە گورزێكی راستەوخۆ دادەنرێت بۆ ترەمپ، كە هەوڵی یەكخستنی هاوپەیمانەكانی دەدات لە ناوچەوكە، لەنێویاندا عێراق، لە بەرەیەكی رێكخراو دژی ئێران.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لێکتێگەیشتنێکی ئەمنی هاوبەشیان لەگەڵ عەلی لاریجانی، ئەمنی هاوبەشیان ئیمزاکردوە بۆ بەهێزکردن و چەسپاندنی ئاسایش لە سنورەکانی  نێوان هەردوو وڵات.

2025-08-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.