عێڕاق

ئەمریکا هەڕەشە جدیەکەی دژی عێراق دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

واشنتۆن هەڕەشەیەکی مەترسیدار لە بەغدا دەکات و رایدەگەیەنێت، درۆن و موشەكی میليشیاكان دانەماڵن ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەریان.

رۆژنامەی "ئەلعەرەبی ئەلجدید" لەزاری چوار سەرچاوەی ئەمنی و سیاسی نزیک لە حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، بەم دواییانە پەیامی ئەمریکی گەیەندراوە بە بەغدا و داوایان كردووە؛ چەکە جۆرییەكانی گروپە چەكدارەكانی سەربە حەشدی شەعبی دابماڵێت، كە خۆی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی مەودا مامناوەند دەبینێتەوە، بە پێچەوانەوە لەناوبردنیان بە هێرشی ئاسمانی لەبەردەستدایە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم زانیاریانە پێچەوانەی ئەو ڕاپۆرتانەیە كە پێشتر بڵاوبونەتەوە و باسیان لە فشارەکانی ئەمریکا كردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکانی عێراق کە هاوپەیمانی ئێرانن یان تێکەڵکردنیان بە سوپا، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو دەستەواژەیەی كە ناسراوە، بە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت.

هاوکات، نزیکەی 10 گروپی چەکداری عێراق خاوەنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانن، کە مەودای فڕینیان دەگاتە سەدان کیلۆمەتر و، چەند لایەنێک بەکاریان هێناوە بۆ هێرشکردنە سەر پێگەكانی ئیسرائیل، كە دیارترینیان، بەندەری ئیلات و حەیفاو بەرزاییەکانی جۆلانە، هەروەها بنکەکانی ئەمریکایان له رۆژهەڵاتی سوریا کردووەته ئامانج، لهچوارچێوەی بەرەی پشتیوانی که لەلایەن ئەم گروپانەوە دژی ئیسرائیل راگەیەندرا، وێرای موشەکی کروزی جۆری "ئەرقەب" كە ئەم گروپانە بەرپرسیارێتی بەکارهێنانیان لە ئۆپەراسیۆنە هاوشێوەکانی بۆردومانکردندا راگەیاندووە. 

هەربەپێی ئەو چوار سەرچاوەیە، دیارترینی ئەو گروپە عێراقییانە بریتین لە؛ كەتائبیی حیزبوڵا، نوجەبا، لیواکانی ئیمام عەلی، كەتائبیی سەید شوهادا، ئەلبودەلا، ئەنساروڵای ئەوفیا، عەسائیبی ئەهلی حەق، ئەم گروپانە لەم دواییانەدا بەرەی مقاوەمەی ئیسلامییان پێكهێنا، لە بەیاننامەیەکدا جەختیانكردەوە كە هەڵوێستەکەیان نوێنەرایەتی حەشدی شەعبی ناكات، لە هەوڵێکدا بۆ دورخستنەوەی ئەم دەستەیە لە كردەوەكانیان لە دەرەوەی عێراق، كە بووەتە چەتری كۆكەرەوەی زیاتر لە 70 گروپی چەكدار.

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی عێراق کە ناوی ئاشکرا نەکراوە رایگەیاندووە "ئەمریکییەکان چەندین شێوازی فشار لەم بارەیەوە بەکاردەهێنن، لەوانە، ئیسرائیل هێرش دەكاتە سەر شوێنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەكان ئەگەر لەناونەبرێن یان هەڵوەشێنرێنەوە و واشنتۆن ناتوانێت بەردەوام بێت لە رێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڕەشەکانی لەناو خاکی عێراق. 

ئەو بەرپرسەی عێراق پرسی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و "موشەک لە جبەخانەی گروپە عێراقییەکان بە ئەولەویەتی ئەمریکییەکان" وەسف كردووە و، کە وەک هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆسەر بنکەکانیان لە ناوچەکە سەیریان دەکەن.

ئەوەش خراوەتە روو، ئەمریكا هەندێك داواكاری تریشی هەیە، لەوانە کۆتاییهێنان بە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمهێنانی سەربازیی سەربە حەشدی شەعبی، کە بەشێوەیەکی کاریگەر لەلایەن چەند گروپێكى چالاک لە گۆڕەپانی عێراق کۆنترۆڵکراوە و هەموویان هاوپەیمانی ئێرانن.

هەروەها کۆتاییهێنان بە کۆنتڕۆڵکردنی چەند ناوچەیەک و رێگریکردن لە گەڕانەوەی دانیشتوانیان لەلایەن ئەو گروپانەوە و خستنەوە ژێر سەروەری دەوڵەتی ئەو ناوچانە، وەک جورف سەخر، عوەیسات، عۆجە و ناوچەكانی تر.
2025-08-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.