كۆمسیۆن سەرۆكی حزبێكی لە كێبركێی هەڵبژاردن دورخستەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
ئه‌مینداری گشتی پارتی جه‌ماهیری وه‌ته‌نی رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه له كێبڕكێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دورخراوه‌ته‌وه كه بڕیاره 11ی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا جبوری (ئه‌بو مازن) ئه‌مینداری گشتی پارتی جه‌ماهیری وه‌ته‌نی لە پەیامێکدا رایگه‌یاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان (68) كاندیدی بۆ هەڵبژاردنەكان دورخستوەتەوە، ناوی ئێمەش لەناو دورخراوەكاندایە.
راشیگەیاند، ئەم رێكارە ئاساییە لە هەموو خولێكی هەڵبژاردندا هەبووەو لە هەڵبژاردنی 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا روویداوە.
دەشڵێت "بە جەماوەری خۆمان رادەگەیەنین و جەخت دەكەین قسەی یەكلاكەرەوە لەمبارەیەوە لای دەستەی دادوەرییە، كە تەماشای ئەو تانانە دەكات كە كاندیدەكان پێشكەشی دەكەن.
|