کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و باسی مووچە نەکرا
نهانیوز-هەواڵەکان
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و هیچ بڕیارێک لەبارەی مووچەی هەرێمەوە نەدرا.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستیپێکرد و نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند، هەروەها بڕیاربوو وەزیری دارایی عێراق راپۆرتی وەزارەتەکەی لەبارەی کاری لیژنەکانیان لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بخاتەڕوو، بەڵام هیچ راپۆرتێکی نەخستووەتەڕوو.
هەروەها لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش هیچ باسێک نەکرا و بڕیار نەدراوە.
لە دۆخی ئاساییدا کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژانی سێشەممە دەکرێت، بەڵام بەهۆی ڕێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن کۆبوونەوەکە پێشخرا.
|