عێڕاق

سودانی بڕیارێکی گرنگی دا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار وەزیر رووبەڕووی دادگا دەکاتەوە و 41 بەڕێوەبەری گشتیش لە پۆستەكانیان لادەبات.

ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی كۆنفرانسی هەڵسەنگاندنی ئەدای حكومەتدا وتی "لەسەرەتای ئەم كابینەیەوە، كاركردنی حكومەت و چاكسازیی لە دامەزراوەكانی حكومەت و گەشەپێدانیانمان كردە ئامانجێكی سەرەكی".

بەوتەی ئەو، بەرنامەی حكومەتی بەبێ ئامڕازی كارا و سەركەوتوو جێبەجێ ناكرێت.

سودانی ئاماژەی بەوەشداوە، دەستیان كردووە بە هەڵسەنگاندن بۆ بەرپرسە باڵاكانی حكومەت لەدوای دەستبەكاربونی ئەم كابینەیەوە، هەروەها لیژنەیەكی تایبەت هەڵسەنگاندنێكی شەفافی بۆ ئەدای وەزیر، بەڕێوەبەرە گشتییەكان و راوێژكارەكان كردووە.

ئاشکراشیکرد "لەئەنجامی راپۆرتی لیژنەكە 41 بەڕێوەبەری گشتی میلاك و 89 بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت لە پۆستەكانیان دورخرانەوە".

"چوار وەزیریش رووبەڕوی دادگا كراونەتەوە بەهۆی گومانكردن لە ئەدایان". سەرۆک وەزیرانی عێراق وا دەڵێ
 
2025-08-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.