نهانیوز-هەواڵەکان
بەهێزترین ودرێژترین شەپۆلی گەرما روو لە عێراق دەکات و لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەکات و لە ناوەڕاستی هەفتەدا چڕتر دەبێتەوە وپلەکانی گەرما دەگاتە سەروو 50 و هۆشداری دەدرێت.
دەستەی کەشناسی عێراق لە پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بەوە دەکەن کە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز دەگاتە ئاسمانەکانی عێراقەوە و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژی شەممەوە دەست پێدەکات و زیاتر دەبێت، لە ناوەڕاستی هەفتەدا دەگاتە لوتکە، بەتایبەتی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە.
دەستەکە دەڵێت" پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە بە درێژایی هەفتە بەردەوام بێت بەبێ هیچ پشوویەکی بەرچاو. ئەم جۆرە شەپۆلە گەرمایە بەزۆری لەگەڵ دابەزینی پەستانی ڕووی زەوی و بارستەی هەوای گەرمی زۆردا دەبێت، کە پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی نائاسایی تەنانەت بۆ هاوینێکی عێراقیش بەرز دەکاتەوە".
ئاشکراشی کردووە کە شەپۆلەکە دەرئەنجامی دابەزینێکی گەرمی فراوانە کە لە نیمچە دورگەی عەرەبیەوە درێژدەبێتەوە، کە پشتگیری دەکرێت لەلایەن جەریانی گەرم و وشکەوە لە چینەکانی سەرەوە، کە ڕێگری دەکات لە دروستبوونی هەر جەریانی سارد کە بتوانێت ئەم سەقامگیرییە گەرمییە تێکبدات. لەڕووی زانستییەوە ئەمە بەو مانایەیە کە بارستە گەرمەکە بە جێگیری بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەدا دەمێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەوەی کە بە "گبەی گەرمی" ناسراوە، گەرماکە دەخاتە تەڵەوە و ڕێگە دەدات ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کۆببێتەوە.
کەشناسی عێراق راشیگەیاندووە" پلەی گەرمی ڕووی زەوی لە ناوچە فراوانەکان 48 پلە تێدەپەڕێت، هەروەها لەوانەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی فورات بگاتە 50 پلەی سەدی، وەک عەمارە، ناسریە، سەماوە، دیوانیە، نەجەف، و هەندێک ناوچەی بەغدا و ئەنبار. بە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر، پلەی گەرمی ڕووی زەوی دەتوانێت بگاتە سەروو ٥٠ پلەی سەدی، بەتایبەتی لەسەر شەقامەکان و قیر".
ئاماژەی بەوەشداوە کە فشار لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و ئاو زیاد دەکات، کەش و هەواش دەخنکێنێت، بەتایبەتی لە نیوەڕۆدا. ئەمەش مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر تەندروستی گشتی دروست دەکات، بەتایبەتی بۆ کەسانی بەساڵاچوو و منداڵان و ئەوانەی لەبەر خۆردا کاردەکەن. کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمییە تەنیا لە پلەی گەرمیدا سنووردار نابێت؛ هەروەها خاکەکە لەڕادەبەدەر گەرم دەبێت، و ژینگەکە دەبێتە نامیوانداری بۆ هەر چالاکیەکی جەستەیی یان دەرەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکراشی کردووە کە " ئەم شەپۆلە گەرمایە بە یەکێک لە بەهێزترین و درێژترین شەپۆلەکانی ساڵ دادەنرێت، وە ئەگەری هەیە تا کۆتایی هەفتە یان زیاتر بەردەوام بێت، ئەمەش بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا".