عێڕاق

سوودانی بە جوڵەیەکی سیاسی گرنگ پەیامێکی دڵنیا کەرەوە بە هەموان دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای هۆشدارییە تووندەکەی ئەمریکا  لەبارەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا ئاشکرای کرد،سودانی لەهەوڵ دایە بۆ رەوینەوەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا و دەیهەوێ بیسەلمێنێت باشترین ڕێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان بەدامەزراوەییکردنی حەشدی شەعبیە لە چوارچێوەی دەوڵەتدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە هەوڵێکی چڕدایە بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای نوێی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان، بە شێوازێک کە هەم لایەنە شیعەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕازی بکات و هەم نیگەرانییەکانی ئەمه‌ریکاش بڕەوێنێتەوە و ڕێگری لە سەپاندنی سزای نوێ بکات.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، سودانی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمه‌ریکی و هەوڵدەدات پێیان بسەلمێنێت کە باشترین ڕێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان و سنووردارکردنی جموجۆڵەکانیان، بریتییە لە بەیاساییکردن و بەدامەزراوەییکردنی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی دەوڵەتدا.

 ئەمە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوو دا دووجار پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی خراوەتە ناو کارنامەی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی پەرلەمانەوە، به‌و هۆیەشه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بە تایبەتی فراکسیۆنە کوردییەکان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.

2025-08-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.