عێڕاق

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی ڕاگرتنی مامەڵە بە دۆلار روونکردنەوە دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

بانکی ناوەندی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە راگرتنیت مامەڵە بە دۆلار دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی ئاب نوسینگەی ڕاگەیاندنی CBI_ بانکی ناوەندی عێراق، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی باس لە ڕاگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی لە بانکی بەغدا یان ڕاگرتنی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ حەواڵەی دەرەکی دوورن لە ڕاستییەوە و هیچ هەوڵێکی لەو شێوەیە نییە.

بەپێی روونکردنەوەی بانکەکە، تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە ڕاگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دەکەن لە بانکەکەدا .

ئاماژەیان بەوەشداوە، “بانکەکە بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە کاردەکات، بەپێی ئەو ڕێنمای و ڕێسایانەی کە CBI پەیڕەوی لێدەکەن”.

 
2025-08-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.