لە ئەمریکاوە گورزێکی کەمەرشکێن لەپارەکانی سودانی دەدرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
نوینەری کۆمارییەکانی ئەمریکا هەڕەشە لە سودانی دەکات و دەڵێت "پاره‌ی نه‌وتی عێراق بلۆك ده‌كه‌ین".
جۆ ویلسۆن له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی "هێرشی میلیشیا عێراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران بۆسه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان قبوڵ ناكرێت".
ویلسۆن لە پۆستەکەدا وتوشیەتی "نابێت چیتر پاره‌ی نه‌وتی عێراق له یه‌ده‌گی فیدراڵی به‌كاربھێنرێت".
ناوبراو نوسیویشیەتی "ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێكاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بگرێته‌به‌ر، ئه‌گه‌رنا خۆی رووبه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامه ترسناكه‌كان ده‌بێته‌وه".
له مانگی (ئایار/5)ی ساڵی 2003 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیارنامه‌ی 1483ی ده‌ركرد، كه تێیدا هاتبو داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی عێراق بخرێته سه‌ر حسابێكی تایبه‌ت له یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا له‌ژێر ناوی "سندوقی گه‌شه‌پێدان بۆ عێراق".
به‌شێك له‌م داهاتانه- 5%ی كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز- بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كوه‌یت ته‌رخانكرا كه‌له ئه‌نجامی له‌شكركێشییه‌كه‌ی ساڵی 1990دا هاتبون. ئه‌مه‌ش تا ساڵی 2022 به‌رده‌وام بوو، كاتێك عێراق نزیكه‌ی 52.4 ملیار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بو گه‌ڕانده‌وه بۆ كوه‌یت.
|