لە عێراق هۆشدارییەکی مەترسیدار لەگورزێکی گەورە درا
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هۆشداری دەدەن لە گواستنەوەی دۆخی سوریا بۆ عێراق.
موعین کازمی، پەرلەمانتاری عێراق لە لیستی بەدری هادی عامری، هۆشداریی دا لە ئەگەری گواستنەوەی پەرەسەندنی دۆخی سوریا بۆ ناو عێراق.
کازمی وتیشی "کاتی هاتووە یاسای حەشدی شەعبی تێپەڕ بێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، دۆخەکە بە ئەنقەستە و سستی پێ دەکرێت، "کاتی هاتووە ئەوە کۆتایی پێبێت".
موعین کازمی م لایەنە سیاسییەکانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە خواستی "ئەمەریکی" لەبەرچاو دەگرن. هاوکات دەشڵێت "مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان پەیامەکانی واشنتن سەبارەت بەحەشدی شەعبی بە ڕژد وەردەگرێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، ڕۆژی یەکشەممە 13ـی تەمموزی 2025، لە پارێزگای سوەیدا لەباشوری سوریا، شەڕ لەنێوان درووزەكان و چەكداری هۆزی ناوچەكەدا ڕوویدا، بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
|