سودانی له كۆمپانیایه‌كی نه‌وتدا، شوێن پێی مه‌سرور بارزانی هه‌ڵده‌گرێت
نها نیوز - هەواڵەکان
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشوازی له‌و كۆمپانیای HKN كرد و گرێبه‌ستێكی واژۆكرد به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی حه‌مرین، ئەوەیش لەکاتێکدایە هه‌مان كۆمپانیا له 19ی مانگی پێنجی ئەمساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی رێكه‌وتنی واژۆكرد.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران لەراگەیەندراوێکدا وتی "محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له ماتیۆ زایس جێگری سه‌رۆكی كۆمپانیای HKN Energyی نه‌وتی ئه‌مریكی كرد به‌ئاماده‌بونی كاربه‌ڕێكه‌ری ئه‌مریكا له عێراق".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ فراوانكردنی تواناكانی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی دیدگایه‌كی پاڵپشتیكراوی حكومه‌ت كه پشت به زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی وه‌به‌رهێنان له غازی په‌یوه‌ندیداردا ده‌به‌ستێت بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری وزه.
هاوکات سودانی پێشوازی له كاره‌كانی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان كرد له عێراق به‌تایبه‌تی له كه‌رتی نه‌وت كه پێویستی به ئاستی پێشكه‌وتوی ته‌كنه‌لۆجیا و گه‌شه‌پێدان هه‌یه، هاوشانی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌ڕێگه‌ی بۆری عێراق-توركیاوه.
لای خۆیه‌وه ماتیۆ زایس جه‌ختی له خواستی كۆمپانیاكه‌ی كرده‌وه بۆ فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وتی عێراقدا و ئاشکراشیکرد "كاره‌كانی كۆمپانیاكه‌مان له عێراق بریتییه له دامه‌زراندنی 80%ی كارمه‌ندانی ناوخۆیی، له‌وانه‌ش ته‌كنیكی عێراقی و كاری نیشتمانی، ئه‌مه جگه له گرێبه‌ستی لاوه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ناوخۆییه عێراقییه‌كان".
جێی ئاماژەیە، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای HKN یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وت واژۆكرد بۆ په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی حه‌مرین.
جێی باسە، رۆژی 15ی (ئایار/5)ی 2025 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، له ڕێوره‌سمێكدا له ژووری بازرگانیی ئه‌مریكا له واشنتن، سه‌رپه‌رشتی و چاودێریی ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی رێكه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای HKN Energy كرد.
|