نها نیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە پرسی تێكەڵكردنی نەوتی عێراق لەگەڵ نەوتی ئێران و تۆمەتەكانی تایبەت بە قاچاخچێتیی وهەروەها بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان کە قاچاغیکردن به نەوتی ئێران و عێراقی ئاشکراکردوە لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) کرد.
ئهمڕۆ دوشەممە 14ی تەمووز لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق میوانداری حهیان عهبدولغەنی، وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتەکانی پهیوهست به قاچاغچێتی نهوت.
لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لهوهكردوه،لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق میوانداری وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ی کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕاپۆرتە ئەمریکییەکان کە قاچاغیکردن به نەوتی ئێران و عێراقی ئاشکراکردوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە 8ی تەمموزی 2025 بڵاویكردهوه، بەلەمێک" نهوتی ئێران و عێراقی به قاچاغ گواستوهتهوه.
پێشتر وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پاکێجێکی سزای بەسەر ئەو کەس ولایەنانەدا سەپاندبوو کە تێوەگلاون لە قاچاخچێتی سووتەمەنی کە بودجەی گرووپە چەکدارەکان پێ دابین دەکرێت.
هاوکات، عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمان بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند، عێراق ڕووبەڕووی مەترسی سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا دەبێتەوە بەسەر وەزارەتی نەوت دا، ئەمەش بەهۆی پێشێلکاری و خراپ بەڕێوەبردنە، هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەم سزایانەی ئەمەریکا دەبێتە هۆی ئیفلیجی ئابووری و داڕمانی داهاتی دارایی وڵات.
بودجەی عێراق لە سەدا 95ی پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت، کە هەر سزایەک بەسەر وەزارەتی نەوتدا بسەپێندرێت، دەبێتە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئابووری وڵات.