عێڕاق

هۆکاری بانگهێشتکردنی تەیف سامی بۆ پەرلەمانی عێراق راگەیەندرا

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆی راگرتنی سەرەمووچە و بەرزەمووچەوە تەیف سامی وەزیری دارایی بەغدا  بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت.

محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە "وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە 9/1/2025دا بە نوسراوێكی فەرمی سەرەمووچە و بەرزەمووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتی راگرت؛ تا ئەوكاتەی خشتەكانی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت، بەڵام دواكەوتنی پەسەندكردنی خشتەكان بووە هۆی دواكەوتن و راگرتنی كارپێكردنی ئەم نوسراوە".

ناوبراو ئەوەشی خستووەتە روو، وەزارەتی دارایی رێنمایی دەركردووە بۆ هەژماركردنی سەرەمووچە و بەرزەم٢وچەی ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت كەلە كۆمپانیا قازانجبەخشەكاندا كاردەكەن، "لەبەر رۆشنایی ئەمەدا لیژنەی دارایی پەرلەمان رێوشوێنی گرتووەتەبەر و داوای رونكردنەوەی لە وەزارەت كردووە".

هەر بەوتەی محەمەد نوری "لیژنەی دارایی پەرلەمان كاردەكات بۆ ئەوەی تەیف سامی وەزیری دارایی بانگهێشت بكات و كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی كردنەوەی سەرەمووچە و بەرزەمووچە و هەژماركردنی بڕوانامەی فەرمانبەرانی دەوڵەت".
 
2025-07-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.