عێڕاق

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە کۆمپانیای نەوتی سۆمۆی عێراق

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆمپانیای نەوتی سۆمۆی عێراقی تۆمەتبار کرد بە فرۆشتنی نەوتی ئێران بەناوی عێراقەوە و دەشڵێت" سزا دەخەنە سەر کۆمپانیای سۆمۆ و بڕی 350 ملیۆن دۆلار پارەی نەوتی عێراقیش بلۆک دەکەن".

ئەمڕۆ شەممە 12ی تەمموز میدیای پارتی بڵاویکردەوە"وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا حکوومەتی عێڕاقی ئاگادار دەکاتەوە، چەند کەسایەتی و لایەنێکی سیاسی عێڕاقی سەرپەرشتی چوار تۆڕی قاچاخچێتی نەوت دەکەن کە بە چوار کەشتی بە ناوی نەوتی عێراقەوە، نەوتی ئێرانی بە بازاڕەکانی جیهان دەفرۆشنەوە و داهاتەکەشی دەدەنەوە بە ئێران،".

بە گوێرەی میدیاکە ئەمەریکا هۆشداری داوەتە عێڕاق ئەگەر ئەو کەسایەتیانە دەستگیرنەکرێن، سزا دەخەنە سەر کۆمپانیای سۆمۆ و بڕی 350 ملیۆن دۆلار پارەی نەوتی عێراقیش بلۆک دەکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوابەدوای هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای ئابووری توند سەبارەت بە فرۆشی نەوتی ئەو ولاتە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە وەک فشارێک بۆ پاشەکشەی ئێران لە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی.

 
2025-07-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.